Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت بەرپەرچی کردەوەیەکی تیرۆریستی داوەتەوە و چوار کەسی دەستگیرکردووە


وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا کریستۆڤ کاستانێر

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا و سەرچاوەیەکی ئاسایش وتیان پۆلیسی فەڕەنسا بەرپەرچی کردەوەیەکی تیرۆریستیان داوەتەوە و چوار گومان لێکراویشیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەکەی ئاسایش وتی ئەو چوار کەسە بەهۆی ئەوەوە دەستگیرکراون کە چەکیان پێبووە ویستوویانە ئەو چەکانە بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی بەکاربهێنن.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا کریستۆڤ کاستانیر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەڵگەی تەواومان لایە بۆ ئەوەی باوەڕ بەوە بکەین کە پلان بۆ هێرشێکی گەورە دادەنرا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG