Accessibility links

فەڕەنسا پشتیوانی لە پۆڵەندا دەکات


سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتەیوش مۆرۆڤیەتسکی
سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتەیوش مۆرۆڤیەتسکی

فەڕەنسا دڵنیاییدایە پۆڵەندا لەسەر پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی ڕووبەڕووبوونەوەکەیدا لەگەڵ بێلاڕوس، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا وارشۆ پێویستە ناکۆکییەکانی سەبارەت بە بەهاکان و سەروەریی یاسا لەگەڵ یەکێتیەکەدا چارەسەر بکات.

سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ماتەیوش مۆرۆڤیەتسکی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا کۆبۆوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ پشتیوانیکردن لە وەڵامدانەوەیەکی بەهێز بۆ وەکو ئەوەی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا وتی " هەوڵەکانی بێلاڕوس بۆ بەکارهێنانی کۆچبەران بۆ خستنەوەی ناسەقامگیری لە یەکێتی ئەوروپادا."

لەکاتێکدا جەختی لە هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ پۆڵەندا کردەوە، ماکرۆن ئاماژەی بە نیگەرانیەکانیدا سەبارەت بە سەروەریی یاسا و " داوای لە حکومەتی پۆڵەندا کرد چارەسەرێک بدۆزێتەوە کە تیایدا بەها بنچینەییەکانی یەکێتی ئەوروپا بپارێزێت."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا وتی یەکێتیەکە لە پاڵ پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیادا دەوەستێت، کە وەکو یەکێتی ئەوروپا خۆی دەڵێت ڕووبەڕووی پلانەکانی سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ بوونەتەوە کە هەزاران کۆچبەری هێناوەتە بێلاروس و دەیەوێت ناچارییان بکات سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ببەزێنن.

هاوکات یەکێتی ئەوروپا کێشەی هەیە لەگەڵ حیزبی فەرمانڕەوای نەتەوەپەرستی پۆڵەندادا، ئەوەش لەسەر ئازادیی داددی پۆڵەندا و ئازادی ڕاگەیاندنەکان و مافەکانی هاوڕەگەزخوازاندا.

کێشەکانی نێوان پۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا لە مانگی 10 دا گەیشتە لوتکە، ئەوەش دوای ئەوەی دادگایەکی پۆڵەندا سەروەری یاساکانی یەکێتی ئەوروپای خستە جێی گومانەوە، ئەمەش وەکو کێشەیەک بیندرا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە و ترسی ئەوەی لێکەوتەوە پۆڵەندا لە کۆتاییدا لە یەکێتیەک جیا ببێتەوە.

وابڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە مۆرۆڤیەتسکی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و جێگرەوەکەی ئۆلاف سچۆڵزیشدا کۆببێتەوە، بەنیازە ڕۆژی هەینیش لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسندا کۆببێتەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا بە ڕۆیتەرزی وت " سەرۆک وەزیر ئێستا قسە لەگەڵ ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپادا دەکات، لە پاریسەوە لەگەڵ سەرۆک ماکرۆندا دەستیپێکرد، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی یەکڕیزی یەکێتی ئەوروپا و هەروەها بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کاری دیکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG