Accessibility links

سەرۆکی فەرەنسا ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات


حیزبە نوێیەکەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەرەنسادا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و لە سەدا 28 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئەنجامی حیزبەکەی ماکرۆن و هاوپەیمانەکانی "مۆدێم" کە لە سەدا چواری دەنگەکانی بەدەستهێنا، هەردووکیان پێکەوە ئەگەر هاتوو ئەم سەرکەوتنەیان هەتاکوو کۆتا خولی هەلبژاردنەکان لە هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت ئەوا لە 577 کورس 400 کورسی بەدەست دەهێنن.

بەڵام نزیکەیلە سەدا 52 خەڵکی فەرەنسا دەنگیان نەدا ئەمەش بەهۆی ئەوەوە کە دەنگدەران بێزاربوون دوای کەمپینە دوورودرێژەکەی مانگی پێشووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا کە لە کۆتاییدا ماکرۆن وەکوو سەرۆکی نوێی فەرەنسا هەڵبژێردرا.

ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا سەرۆکی فەرەنسا سەرۆک ماکرۆن زۆر بەبەهێزی دەردەخات، زۆربەی ئەو خەڵکانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا دەنگیان پێداوە وتیان تەنها لەبەر ئەوە دەنگیان پێداوە بۆ ئەوەی ماریان لۆ پین بکەنە دەرەوە، بەڵام دوای ئەوە زۆربەیان بەڵێنیاندا کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەرەنسادا لەدژی ماکرۆن دەنگبدەن بەڵام ئاشکرا دیارە کە زۆربەیان ڕای خۆیان گۆڕیوە و دەنگیان بە ماکرۆن داوەتەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG