Accessibility links

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ڕەتی دەکاتەوە پارکەکانی پاریس دووبارە بکرێنەوە


وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤیە ڤیران
وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤیە ڤیران

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئۆلیڤییە ڤیران وتی پارک و بەخچەکانی پاریسی پایتەخت و ناوچەی پاریسی گەورە بە داخراوەیی دەمێننەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکان لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتێکدا کە فەڕەنسا دەستی کردووە بە کەمکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتی وڵاتەکە.

ئەم لێدوانەی وەزیری تەندروستی فەڕەنسا وەڵامێک بوو بۆ داواکەی سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان هیدالگۆ کە داوای کردبوو باخچەکانی پاریس دووبارە بکرێنەوە، بەمەرجێک خەڵکەکە کەمامە ببەستن.

دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی پاریس لەسەر لێواری کەناڵی سان مارتن و ڕووباری سین گردببونەوە بەمەبەستی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانەوە، وەزیری تەندروستی ئەم لێدوانەیدا.

ڤیران بە ڕۆژنامەنووسانی وت " نەخێر، پارک و باخچەکانی پاریس و ئیل دو فرانس ناکەینەوە، هەروەها هەموو ئەو ناوچانەش کە بە سوور پۆڵێن کراون، چونکە کاتێک خۆر هەڵدێت ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەبێ گوێدانە ڕێنماییە تەندروستیەکان کۆدەبنەوە و قەرەباڵغی دروست دەکەن و هیچ ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی ناگرنەبەر."

فەڕەنسا ئێستا بۆ دوو ناوچە دابەشکراوە، " ناوچەی سەوز " کە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا کەمە، " ناوچەی سوور " کە ژمارەی توشبووان تیایدا زۆرە و ڕێوشوێنی زیاتر تیایاندا گیراوەتەبەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG