Accessibility links

فەڕەنسا: ئەرکی ئاشتی تایبەت بە سوریا دەبێت لە جنێڤ بکرێت نەک لە سوچی


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی ئەرکی ئاشتی تایبەت بە سوریا دەبێت لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بکرێت نەک لەژێر سەرپەرشتی ڕوسیا لە سوچی.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە پەرلەمانی فەڕەنسادا وتی " چارەسەرکردنی قەیرانەکە بەخێرایی دەکرێت لەچوارچێوەی هەوڵەکاندا بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، فەڕەنسا ئەمە بە ئامانجێکی ڕاستەوخۆ دەزانێت. ئەم کارە دەبێت لە سوچی نەبێت بەڵکو دەبێت لە جنێڤ ڕووبدات."

لەلای خۆشیانەوە دەزگای هەواڵی تاس لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە کۆنگرەی سوچی ڕێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی دەستووری کە لە جنێڤ کاربکەن.

لاڤرۆڤ وتی لیژنەکە ئەو لایەنانەش دەگرێتەوە کە ئامادەی کۆنگرەکە نەبوون کە لە سوچی بەڕێوەچوو.

جێی ئاماژەیە هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا بەشداریان لە کۆنگرەکەدا نەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG