Accessibility links

حکومەتی فەڕەنسا دەڵێت لەپێناو مافی هەژاراندا تێدەکۆشێت


لە نوسراوێکی ڕۆژنامەی لۆ پاریسیاندا وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا بنیامین گریڤۆ وتی حکومەتەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەپێناو مافی هەژاراندا تێدەکۆشێت کە بێگومان لە دوایین هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان نەدا.

گریڤۆ لە نوسراوەکەدا نوسیویەتی " لە وڵاتی مافەکانی مرۆڤدا سەنگی تێکۆشانی خۆمان دەخەینە سەر مافەکانی هەژاران. بێگومان ئەوان لە دوایین هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان نەدا. بەڵام ئێمە لەپێناو ئەواندا تێدەکۆشین."

گریڤۆ لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە " ساڵان سەدان هەزار خوێندکار لە سیستمی خوێندنمان دێنە دەرەوە بێ ئەوەی بڕوانامە بەدەست بهێنن." هەروەها وتیشی ئەوە بێ کاری دروست دەکات. وتیشی " نۆ ملیۆن هەژار هەیە لەنێویاندا سێ ملیۆن منداڵ و چوار ملیۆنی دیکە لە شوێنانێکدا دەژین کە هیچ مەرجێکی پارێزراوی تێدا نیە."

گریڤۆ نوسیویەتی چینی سیاسەتمەدارەکانی پێشوو بەرەنگاربوونەوەی هەژارییان پێشێل کردووە، وتیشی " هێنانە دەرەوەی یاخوود باشکردنی ڕەوشی ئەوانەی هەژارن کاتی دەوێت یان ساڵانێکی دەوێت، هەندێک کات جیلێکی تەواوی پێدەچێت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG