Accessibility links

فەڕەنسا: کۆریای باکوور نزیک دەبێتەوە لەوەی بتوانێت موشەکی مەودا درێژ هەڵبدات


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جان ییڤ لۆدریان وتی کۆریای باکوور لەماوەی چەند مانگێکدا لەوانەیە بتوانێت موشەکی بالیستیکی مەودا درێژ بهاوێژێت و داوای لە چین کرد سیاسییانە زیاتر چالاک بێت بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە.

لۆدریان بە کەناڵی ئاڕ تی ئێڵی وت " ڕەوشەکە زۆر مەترسیدارە، دەبینین کۆریای باکوور ئامانجێک بۆ خۆی دیاریدەکات سبەینێ یان لەداهاتوودا موشەکی هەبێت بتوانێت چەکی ناوەکی هەڵبگرێت، لەماوەی چەند مانگێکدا ئەوە دەبێتە ڕاستی."

وتیشی " لەم کاتەدا کاتێک کە کۆریای باکوور موشەکێکی دەبێت کە دەتوانێت لە ئەمەریکا و ئەوروپا و بەدڵنیاییەوە ژاپۆن و چین بدات ئەوا ڕەوشەکە لەو کاتەدا دەتەقێنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG