Accessibility links

فەڕەنسا: قورسە باوەڕ بکرێت یەمەنییەکان هێرشەکەی سەر سعودیەیان ئەنجام داوە


وەزیری درەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری درەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری درەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی جێبەجێکردنی هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە لەلایەن حوثییەکانی یەمەنەوە " قورسە باوەڕی پێبکرێت."

لۆدغیان وتی " یاخیبووانی یەمەن ڕایانگەیاند ئەوان ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە. ئەوەش قورسە باوەڕی پێبکرێت."

وتیشی " لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی هەیە، با چاوەڕێی ئەنجامەکەی بکەین. پێش ئەو ئەنجامانە من هیچ بۆچوونێکی خۆم ناڵێم." وتیشی لێکۆڵینەوەکان لەسەر هێرشەکە خێرا دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە لە هەواڵێکی جیادا نوێنەری سعودیە لە ئەڵمانیا وتی هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکە.

لەکاتێکدا پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا کردەوەی سەربازی دژی ئێران بژاردەیەکە، فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وتی " بێگومان هەموو شتێک لەبەردەستدایە بەڵام دەبێت بەباشی گفتوگۆی لەسەر بکەین."

وتیشی " ‌هێشتا کاردەکەین بزانین هێرشەکە لە چ لایەکەوە هاتووە بەڵام لە هەر شوێنێکەوە بووبێت ئێران لە پشتیەوە بووە چونکە ئەو موشەکەکەی دروست کردووە و بەبێ یارمەتی ئەو موشەکەکە ناتوانرێت هەڵبدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG