Accessibility links

فەڕەنسا دژایەتی سزاکانی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر وەزیری دەرەوەی ئێران


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتی فەڕەنسا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفدا.

وتیشی بەڕیتانیا و ئەڵمانیاش دژایەتی ئەو بڕیارەی ئەمەریکا دەکەن.

وەزارەتەکە وتی " پێمان وایە دەبێت هەموو کەناڵە سیاسییەکان بە کراوەیی بهێڵینەوە، بەتایبەتی لە کاتی زیادبوونی گرژییەکاندا."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفدا. ئەمەش لە نێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا و ڕۆژئاوا لە کەنداودا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەزر

XS
SM
MD
LG