Accessibility links

تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی ئەتۆمی لە فەڕەنسا ڕوویدا و هیچ مەترسییەکی پیسبوونی ژینگەی نیـیە


کاربەدەستان وتیان ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی ئەتۆمی لە باکووری فەڕەنسا ڕوویدا و هەندێک زیانی لاوەکی لێکەوتەوە بەڵام لە دەرەوەی ناوچەی دەزگا ئەتۆمییەکە هیچ مەترسییەکی پیسبوونی ژینگە نیـیە.

ئەفسەرێکی ناوخۆ ئۆلیڤەر مارمیۆن دوای تەقینەوەکە لە دەزگای ئەتۆمی فلامانڤیل کە ٢٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی چێربۆرگە، بە فرانس پرێسی وت "ڕووداوێکی تەکنیکی زۆر گەورەیە بەڵام ڕووداوێکی ئەتۆمی نیە"

هۆکاری تەقینەوەکە لە وێستگە ئەتۆمییەکە کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە کار دەکات هێشتا نەزانراوە.

مارمیۆن وتی پێنج کەس زیانیان پـێگەیشتووە، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نیـیە، وتیشی تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG