Accessibility links

فەڕەنسا زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا تۆماردەکات


لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10,593 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەپێی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تاوەکو ئێستا ئەمە زۆرترین ژمارەی توشبوونە بە ڤایرۆسەکە لە تەنها یەک ڕۆژدا.

ئەم زیادبوونە دوای ئەوە هات حکومەتی فەڕەنسا بڕیاریدا پشکنینەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات بە خۆڕایی، ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی پشکنینەکان و زیادبوونی ڕێژەی توشبوون.

پێشتر زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ڕۆژێکدا لە فەڕەنسا 10,561 کەس بوو، دوای ئەوەی بڕیاردرا پشکنینەکان بکرێن بە خۆڕایی و هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 1.2 ملیۆن کەس پشکنینیان بۆ ڤایرۆسەکە ئەنجامدا، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا وتی لە سەدا 5.4 ی ئەوانەی پشکنینیان کردووە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG