Accessibility links

پولیسی فه‌ڕانسه‌ هه‌زاران کۆچبه‌ر له‌ نێو شار ڕاده‌گوێزێت


خێوه‌ته‌کانی کۆچبه‌ران له‌ شه‌قامه‌کانی فه‌ڕانسه‌

پولیسی فه‌رانسه‌ هه‌زاران کۆچبه‌ری له‌ پیاده‌رۆکان له‌ باکوری پاریس گوێزتۆته‌وه‌ که‌ تێدا ده‌ژیان و وه‌زیری نێوخۆیی گوتی ئه‌م کرداره‌ سه‌لماندی که ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌ کۆچبه‌ران راده‌گه‌یشت‌ کاریگه‌ر نیه‌.

ده‌یان پولیس و ڤه‌نی سپی پولیس 5ی به‌یانی به‌ کاتی خۆجیی ئه‌و ناوچانه‌یانه‌ پاک کرده‌وه‌ که‌ پولیس گوتی ژماره‌ک کۆچبه‌ران گه‌یشتبووه‌ 2500 که‌س . ئه‌وه‌ دووهه‌م جاره‌ له‌ وه‌تا مانگی حه‌وت که‌ ئه‌و کاره‌ ده‌کریت کاتێک زیاتر له‌ 2700 له‌ کۆچبه‌ران له‌ ئه‌و شوێنانه‌ ڕاگوێزران.

ئافیسی پولیس له‌ پاریس گوتی ئه‌و که‌مپانه‌ی نایاسیی مه‌ترسێک بۆ سه‌ر ئاسایش و ته‌ندروستی گشتی هه‌م بۆ سه‌ر که‌سانێک لێده‌ژین و هه‌م بۆ سه‌ر دانیشتوانی خۆجێی یه‌، ئه‌مه‌ش لێدوانێکی پولیس بوو له‌ ده‌مێکدا 350 پولیس له‌ کرداره‌که‌ دا به‌شداریان کرد.

ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی که‌ هی ولاتانی وه‌ک ئه‌ریتره‌ و سودان و ئه‌فغانستان بوون به‌ ئوتوبوس بۆ بیناکانی تر له‌ پاریس ڕاگویزران.

XS
SM
MD
LG