Accessibility links

فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بایکۆتی بەرهەمەکانی نەکەن


فەڕەنسا داوای لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد ڕێگە نەدەن کۆمپانیاکان بایکۆتی بەرهەمەکانی وڵاتەکە بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا کراوە بەرهەمە فەڕەنسیەکان بایکۆت بکرێن بەتایبەتی بەرهەمە خۆراکییەکان، هەروەها داواشکراوە خۆپیشاندان دژی فەڕەنسا ئەنجام بدرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی کاریکاتێرییەوە کە دژی پێغەمبەر محەمەدن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " داواکان بۆ بایکۆتکردن هیچ بنەمایەکیان نیە و دەبێت بەزووترین کات بوەستێت، هەروەها دەبێت هەموو ئەو هێرشانەش بوەستێت کە دەکرێنە سەر وڵاتەکەمان و دەبنە هۆی هاندانی کەمینەیەکی توندڕەو لە وڵاتەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG