Accessibility links

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر مارسیلیا دوو کەس کوژران


وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند دوو ئافرەت بە چەقۆ کوژراون لە هێرشێکدا بۆ سەر وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەرەکان لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا.

پۆلیس لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند سەربازێکی فەڕەنسی هێرشبەرەکەی کوشتووە دوای ئەوەی دوو کەسی پیادەی لە وێستگەکەدا بە چەقۆ کوشتووە.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیرارد کۆڵۆمب وتی یەکسەر بەرەو مارسیلیا بەڕێدەکەوێت. ئۆفیسی دادوەریش ڕایگەیاند دادگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دۆسییەی هێرشێکی تیرۆریستیان کردۆتەوە.

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاند.

دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە ڕێکخراوی داعش ڕایگەیاند یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە هێرشێکی بە چەقۆ ئەنجامداوە لە وێستگەی شەمەندەفەرەکان لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا.

XS
SM
MD
LG