Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: گفتوگۆ لەگەڵ جیهادییەکانی مالیدا مەحاڵە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە باماکۆی پایتەختی مالی وتی مەحاڵە گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوە جیهادییەکاندا بکەین.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان کە یەکەمین بەرپرسی باڵای فەڕەنسایە لە دوای کودەتاکەی 18 ی مانگی هەشتەوە سەردانی مالی بکات، بە ڕۆژنامەنووسانی وت " با ڕوونتر بیڵێین، ڕێکەوتنی ئاشتی هەیە، بەڵام گروپە تیرۆریستیەکانیش هەن کە ڕێکەوتنی ئاشتیان واژۆ نەکردووە، شتەکان سادەن."

لە پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سەر بە قاعیدە و ڕێکخراوی داعش، لۆدغیان وتی " هەڵوێستی فەڕەنسا هەمان هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە."

لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیری کاتی مالی موختار عوان ئاماژەی بەوەدا " گفتوگۆی نیشتیمانی سەرتاسەری " کە ساڵی ڕابردوو لە مالی ئەنجامدرا " پێویستە پێشنیار بکرێت ڕێکخراوە چەکدارە جیهادییەکانیش تیایدا بەشدار بن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG