Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت هەوڵەکانی ماڵدۆڤا بۆ چوونە پاڵ یەکێتی ئەوروپا " بەتەواوەتی ڕەوان "


سەرۆکی ماڵدۆڤا مایا ساندو و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی ماڵدۆڤا مایا ساندو و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی ماڵدۆڤا مایا ساندودا وتی هەوڵەکانی ماڵدۆڤا بۆ چوونە پاڵ یەکێتی ئەوروپا " بە تەواوەتی ڕەوان ".

ماڵدۆڤا کە دەکەوێتە نێوان ئۆکرانیا و ڕۆمانیای ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا، لەگەڵ ئۆکرانیا و جۆرجیادا پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون، چەند ڕۆژێکیش دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، داوای ئەندامێتی کرد لە یەکێتی ئەوروپادا.

هەروەها نیگەرانی دەربڕیوە سەبارەت بەوەی ڕەنگە ڕابکێشرێتە نێو جەنگەکەوە، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیری هەرێمی ترانسدنیێستریای وڵاتەکەوە کە لەلایەن جیاخوازەکانەوە بەڕێوبەرایەتی دەکرێت و ڕووسیا پشتیوانییان لێدەکات، هەروەها هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕووسیاش لە هەرێمەکەدا بوونیان هەیە کە سنووری بە ئۆکرانیاوەیە.

فەڕەنسا تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکات، ماکرۆن وتی لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپادا یارمەتیدەر دەبێت لە بەدەستهێنانی کۆدەنگییەک سەبارەت بە داواکەی ماڵدۆڤا بۆ چوونە پاڵ یەکێتییەکە.

وتیشی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا " هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری سەرانسەری ناوچەکە." وتیشی ماڵدۆڤا پێشتریش وڵاتێک بووە لەنێو خێزانی ئەوروپادا."

ماکرۆن وتی ویستوویەتی کۆدەنگییەک بەدەست بهێنێت سەبارەت بە پێدانی دۆخی کاندیدبوون بۆ سێ وڵات، وتیشی داواکەی ماڵدۆڤا نابێت لە داواکەی ئۆکرانیا جیا بکرێتەوە.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ماڵدۆڤا مایا ساندو وتی ماڵدۆڤا دەیەوێت " بەزووترین کات " ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا، بەڵام ئێمە واقعین و لەوە تێدەگەین کە هێشتا کاری زۆرمان ماوەی ئەنجامی بدەین."

وتیشی چاکسازییەکان لە وڵاتەکەدا ماڵدۆڤای لە ستانداردەکانی یەکێتی ئەوروپا نزیک کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG