Accessibility links

ماکرۆن قسە لەگەڵ سەرۆک ترامپ دەکات و دەڵێت ئێران نابێت ڕەوشەکە خراپتر بکات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێویستە لەسەر ئێران خۆی بەدووربگرێت لەهەر کردەوەیەک کە ببێتەهۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا، ئەمەش دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بەغداد.

ئۆفیسی ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەنێوەندی گرژییەکانی ئەمدواییانەدا لە عێراق و ناوچەکە، سەرۆک کۆمار جەخت لە پشتیوانی خۆی دەکاتەوە بۆ هاوپەیمانەکانی لەمیانەی ئەو هێرشانەدا کە لەم هەفتانەی ڕابردوودا دژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ئەنجامدران."

وتیشی : سەرۆک ماکرۆن نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە چالاکییە تێکدەرەکانی فەیلەقی قودس لەژێر سەرپەرشتی قاسم سولەیمانیدا و جەختی لەوە کردەوە دەبێت ئێران خۆی بەدووربگرێت لە گرتنەبەری هەر ڕێوشێنێک کە ببێتە هۆی خراپتربوونی ڕەوشەکە و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG