کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ڕوسیا کردووە بەشدار بێت لە کۆکردنەوەی کۆمەکیەکان بۆ لوبنان، ئەمەش دوای تەقینەوە بەهێزەکەی بەیروت کە زیانێکی گەورەی بە وڵاتەکە گەیاند.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی ڤلادیمێر پوتن وتوویەتی پێویستە لەسەر پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان بکەن.
هەریەک لە فەڕەنسا و ڕوسیا و ئەمەریکا و چین و بەڕیتانیا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز