Accessibility links

ماکرۆن داوا لە ئێران دەکات ڕەوشەکە " خراپتر " نەکات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ئێران کرد ڕەوشەکەی پەیوەست بە دۆسییە ناوەکییەکەیەوە " خراپتر " نەکات بەوەی بەردەوام بێت لە پشێلکردنی بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 دا.

ماکرۆن لە لێدوانێکیدا لە تەنیشت سەرۆکی ئیسڕائیل ڕەئوڤین ڕیڤلیندا وتی " پێویستە لەسەر ئێران چیتر ڕەوشی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە خراپتر نەکات لەڕێی پێشێلکارییەکانیەوە، دەبێت ئێران پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە."

ئاماژەشی بەوەدا " فەڕەنسا ئامادەیە بۆ دووبارە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم قەیرانە، ئەوەش مانای ئەوەیە بگەڕێینەوە سەر کۆنتڕۆڵکردن و سەرپەرشتیکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ چاودێریکردنی چالاکیە باڵیستیکیەکانی ئێران لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG