Accessibility links

بەرپرسێکی فەڕەنسی: فەڕەنسا پشتیوانی لە حکومەتی لیبیا دەکات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەراج و ڕابەری سوپای هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا " سوپای نیشتیمانی لیبیا " خەلیفە حەفتەر

فەڕەنسا وتی پشتیوانی لە حکومەتی لیبیا لە تەڕابلس دەکات کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدانراوە، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی لیبیا فەڕەنسای تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانی لە حکومەتەکەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا دەکات بە ڕابەرایەتی خەلیفە حەفتەر و وتی هاریکارییە ئەمنییەکان لەگەڵ پاریسدا دەبڕێت.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی " وەکو چۆن لە چەند بۆنەیەکدا جەختمان لەسەر کردۆتەوە، فەڕەنسا پشتیوانی لە حکومەتە یاساییەکەی سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەراج دەکات و هەروەها پشتیوانی لە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و چارەسەرێکی سیاسیی فراوان دەکات لە لیبیادا."

وتیشی " لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو کەسە سەرەکییەی کە سەرۆکی فەڕەنسا قسەی لەگەڵدا دەکات سەرۆک وەزیر فائیز سەراجە و ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی فەڕەنسا قسەی لەگەڵدا کردووە پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG