Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: ڕووخانی لوبنان لە نقومبوونی تایتانیک دەچێت بەڵام بەبێ مۆسیقا


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی ڕووخانی سیاسیی و دارایی لوبنان لە نقومبوونی کەشتیەکەی تایتانیک دەچێت بەڵام بەبێ مۆسیقا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لۆدغیان وتی " لوبنان تایتانیکە بەبێ ئۆرکێسترا، لوبنانیەکان ناشزانن خەریکە نقوم دەبن، تەنانەت مۆسیقاش نیە."

ئەم لێدوانەی لۆدغیان پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دێت بۆ بەیروت. ئەم سەردانەی ماکرۆنیش لە دوای تەقینەوە بەهێزەکەی بەیروتەوە سێیەمین سەردانی دەبێت بۆ لوبنان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG