Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە هیچ شوێنێک جێی قبوڵکردن نیە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغێان لە چاوپێکەوتنێکدا وتی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان لە هیچ شوێنێک جێی قبوڵکردن نیە، لە ئەمەریکا بێت یان لە هەرشوێنێکی دیکە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمەریکا لەسەر گیان لەدەستدانی جۆرج فلۆید، لۆدغیان بە ڕۆژنامەی لو تێلیگرامی وت " زۆر گرنگە خەڵک بتوانێت ئازادانە ناڕەزایی دەرببڕێت."

لۆدغیان وتی " هەر کردەوەیەکی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران یاخود ڕۆژنامەنووسان، لە ئەمەریکا بێت یان هەرشوێنێکی دیکە، جێی قبوڵکردن نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG