Accessibility links

ڕۆژنامه‌وانێکی فه‌ڕانسه‌یی له‌ شه‌ری موسڵ گیانی له‌ ده‌ست دا


ڤرانیک رابرت له‌ گه‌ڵ پۆلێک له‌ هێزه‌کانی تایبه‌تی عێراق - سه‌رچاوه‌: کانالی "فڕانس 24"

ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمی کوردستان به‌ختیار حه‌داد و ڕۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی ستیڤن فیلینێۆف له‌گه‌ڵ ڕابرت کاریان ده‌کرد و له‌ هه‌مان ته‌قینه‌وه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌مرۆ ڕۆژنامه‌وانێکی سویسرایی که‌ بۆ کاناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌ڕانسه‌ کاری ده‌کرد به‌هۆی سه‌ختی برین له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو له‌ شاری موسڵ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، له‌کاتێکدا خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت له‌ سه‌ر کردارێک بوو که‌ بۆ بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له‌ شاری موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

گوته‌بێژی باڵێۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا سۆفی بۆمیه‌ به‌ ئاسۆشێتد پرێسی ڕاگه‌یاند ئه‌شه‌ممه‌ ڤێڕانێک ڕابرت له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌پاریس گیانی له‌ده‌ستدا. ته‌له‌فزێۆنی فه‌ره‌نسا سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت گوتی ڕابرت چه‌ندین ڕاپۆرتی له‌ سه‌ر شه‌ڕ و پێکدادان ڕۆماڵکردوه‌ و مخابنی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ربڕی.

ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمی کوردستان به‌ختیار حه‌داد و ڕۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی ستیڤن فیلینێۆف له‌گه‌ڵ ڕابرت کاریان ده‌کرد و له‌ هه‌مان ته‌قینه‌وه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ختیار حه‌داد دوای ته‌قینه‌وکه‌ دوای ماوه‌یه‌کی کورت گیان له‌ده‌ستده‌دات و فیلینۆف به‌هۆی برینه‌کانیه‌وه‌ به‌چه‌ند کاتژمێرێک دواتر.

جه‌نگی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی شاری موسڵ زیاتر له‌ 8 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێکردوه‌، هێزه‌کانی عێراق له‌چه‌ند قۆناغدا سه‌رکه‌وتنی خێرایان به‌ده‌ستهێنا، شه‌ڕکردن له‌ناو شاره‌که‌دا بۆ هه‌ردوڵا هه‌م بۆ هێزی عێراق و هه‌م بۆ خه‌ڵکانی سڤیل کوشنده ‌بووه‌.

له‌مانگی 2ی ڕابردوودا میدیاکاری هه‌رێمی کوردستان خاتوو شیفا گه‌ردی له‌ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی ڵاڕێگادا له‌باشووری موسڵ گیانی له‌ده‌ستدا و هاوکاره‌که‌ی یونس موسته‌فا وێنه‌گری ته‌له‌فزێۆن بریندابوو. هه‌روه‌ها له‌مانگی 10ی ساڵی پاردا وێنه‌گری ته‌له‌فزێۆنی که‌ناڵی سۆمه‌ریه‌ عێراق عه‌لی ڕێسان له‌کاتی ڕۆماڵی گرتنه‌وه‌ی گوندێکی بچووک له‌ باشووری موسڵ گیانی له‌ده‌ستدا.

XS
SM
MD
LG