وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بانگهێشتی نوێنەری ئیتاڵیای کرد لە وڵاتەکە، ئەمەش دوای لێدوانەکانی جێگری سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا لویجی دی مایۆ کە تیایدا فەڕەنسای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی ئەفریقای هەژارتر کردووە و داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد سزا بسەپێنێت بەسەر فەڕەنسادا.
سەرچاوەیەکی سیاسیی فەڕەنسی وتی " دوای نوێترین لێدوانەکانی کاربەدەستانی ئیتاڵیا، بانگهێشتی نوێنەرەکەیانمان کرد لە پاریس، ئەمە یەکەمین جار نیە کاربەدەستانی ئیتاڵیا لێدوانی دوژمنکارییانە و قبوڵ نەکراو دەدەن."
سەرچاوەکە وتیشی بەرپرسی باڵای ئۆفیسی وەزیری کاروباری ئەوروپا ناتالی لوازاو بانگهێشتی نوێنەری ئیتاڵیا تێریزا کاستاڵدۆی کردووە لە پاریس.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز