Accessibility links

فه‌ڕانسه‌ له‌ ده‌ستگیرکردنی کۆمه‌ڵی جوله‌که‌کان له‌ سه‌رده‌می شه‌ری دووهه‌می جیهانی دا خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت


سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه‌ مه‌کرۆن، و سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرایل، نه‌تان یاهو له‌ 75 ساڵوه‌گه‌ڕی قوربانێکانی جوله‌که‌کان، شه‌مه‌ 16ی مانگی جولای 2017ی زاینی

ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا شه‌مه‌ بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی گوت کە فەرەنسا بەرپرسیارێتی دەستگیرکردنی بە کۆمەڵی جولەکاکان لە پاریس لە میانەی جەنگی دووەمی جیهانی هەڵدەگرێت.

ماکرۆن لە 75 هەمین یادەوەری بە کۆمەڵ دەستگیرکردنی جولەکەکان گوتی، لە راستیدا فەرەنسا بوو کە ئەو هەڵمەتەی رێکخست . هاوکات سەرۆکی فەرەنسا ئەو فەرەنسیانەشی مەحکوم کرد کە لەو دەستگیرکردنە بەکۆمەڵەی جولەکەکان لە پاریس تێوەگلابوون ، یان ئەوانەشی ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنەی جولەکەکان دەخنە ئەستۆی ئەڵمانیا کە تیدا 13 هەزار جولەکە لە فەرەنساوە رەوانەی کەمپەکانی نازیەکان کرد ئەوانەی لەوێ لەناوبران.

بەڵام ئامادەبونی بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نارەزایی گروپەکانی وەک یەکێتی جولەکەکانی فەرەنسای لێکەوتەوە ،ئەوەی حکومەتی ئسرائیل تۆمەتبار دەکات بە قۆستنەوەی یادەوەری ئەو قوربانیانە بۆ ئەوەی وا لە خەڵکان بگەیه‌نن کە ئیسرائیل نوێنەرایەتی سەرجەم جولەکەکانی جیهان دەکات.

XS
SM
MD
LG