Accessibility links

فەڕەنسا پشتیوانی لە ئاسایشی ئیسڕائیل دەکات و داوا لە ئێران دەکات سەقامگیری سوریا تێک نەدات


حکومەتی فەڕەنسا داوای لە ئێران کرد چیتر کارێک نەکات ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری سوریا و وتیشی هێشتا پابەندە بە پشتیوانیکردنی ئاسایشی ئیسڕائیلەوە.

ئیسڕائیل وتی فڕۆکەکانی بۆردومانی دەیان ئامانجی سەربازی سوری و ئێرانیان لە سوریا کردووە، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ هەڵدانی موشەک لە سوریاوە بە ئاڕاستەی ئیسڕائیل.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئانیس ڤۆن دێر مول وتی " فەڕەنسا دووبارە جەخت لە پابەندبوونی دەکاتەوە بە ئاسایشی ئیسڕائیلەوە."

وتیشی " فەڕەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە چارەسەری سەربازی نیە بۆ قەیرانی سوریا و جەخت دەکەینەوە لە خۆبەدوورگرتن لە هەر زیادکردنی گرژییەکی مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەروەها داوا لە ئێران دەکەین هیچ کارێک نەکات ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە سوریادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG