Accessibility links

فەڕەنسا: بەجددی مامەڵە لەگەڵ تۆمەتەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەکەین


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی بەجددی مامەڵە لەگەڵ تۆمەتەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەکەین سەبارەت بە پێشێلکردنی دوو بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و داوای لە ئێران کرد پابەند بێت لە بەرپرسیارێتیە نێودەوڵەتییەکانیەوە.

ڕۆژی سێشەممە نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە موشەکی داوە بە حوسییەکانی یەمەن و بە ئاڕاستەی سعودیە موشەکەکەیان هاویشتووە، هەروەها داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد بەرپرسیارێتی پێشێلکردنی دوو بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بخەنە ئەستۆی ئێران.

وتەبێژی نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەلیکساندەر گۆرگینی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەم تۆمەتانەی ئەمەریکا بەجددی وەردەگرین و داوا لە ئێران دەکەین پابەندی تەواوی بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتیەکانی بێت بە قەدەغەکردنی گواستنەوەی چەکیشەوە کە لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 2216 و 2231 دا هاتووە."

کاتێک سەبارەت بەوەی ئایا پاریس پشتیوانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات ئەگەر بێتوو ڕێوشوێن بگرنەبەر سەبارەت بەو بابەتە، گۆرگینی وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جان یێڤ لۆدریان وتی پێشبینی دەکات لە میانەی سەردانەکەی بۆ تاران دواتر لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی. واچاوەڕواندەکرێت لۆدریان لە سەردانەکەیدا باس لە بەرنامە موشەکیە بالیستییەکەی ئێران بکات.

لۆدریان دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 31 ی مانگی 10 دا وتی " ئێمە ناکۆکییەکانی زۆر قوڵمان هەیە لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە بابەتی موشەکی بالیستیکی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG