Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا: فەڕەنسا داوا لە ئێران دەکات پابەند بێت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە نوێنەرێکی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە سەردانی پاریسی کردووە پێویستە لەسەر تاران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر تاوەکو گرژییەکانی کەنداو زیاتر نەبن.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی لە پاریس لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا کۆبۆوە. ماکرۆن هەوڵ دەدات ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا، بەمەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئەم کۆبوونەوەیە ئامانج لێی وەبیرهێنانەوەی نوێنەری سەرۆکی ئێرانە کە ئێمە پێشبینی ئەوە دەکەین ئێران بەخێرایی بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی بە بەرپرسیارێتییەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG