Accessibility links

فەڕەنسا هۆشیاری دەداتە ئێران لەسەر هەر پێشێلکارییەکی دیکە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

فەڕەنسا هۆشیاریدایە ئێران و وتی دەبێت خۆی بەدووربگرێت لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێکی دیکە کە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 بخاتە جێی گومانەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران ئەو ڕێژەیەیەی تێپەڕاند کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بۆی دیاریکراوە لە عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا " بەتەواوەتی پابەندە بە ڕێزگرتن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ەوە داوا لە ئێران دەکات بەبێ دواکەوتن پاشگەزبێتەوە لەوەی کردوویەتی و خۆی بەدووربگرێت لە هەر ڕێوشوێنێکی دیکە کە ببێتە هۆی ئەوەی پابەندبوونی بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بخاتە جێی گومانەوە."

لە بەیاننامەکەدا دەڵێت ماکرۆن لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆمەڵێک هەنگاو دەنێت تاوەکو دڵنیاببێتەوە لەوەی ئێران پابەندە بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG