Accessibility links

فەڕەنسا دەیەوێت لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا بمێنێتەوە


وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس بارلی

وەزیری بەرگری فەڕەنسا وتی وڵاتەکەی دەیەوێت لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا بمێنێتەوە و هۆشیاریدایە ئێران ئەگەر ڕێز لە بەرپرسیارێتیەکانی نەگرێت لە ڕێکەوتنەکەدا ئەوا سزاکانی ئەوروپا دەسەپێنرێتەوە بەسەر تاراندا.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی هەڕەشەی کرد و وتی ئەگەر وڵاتانی ئەندام لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن ئەوا تاران دەست دەکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئاستێکی بەرز.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس بارلی بە کەناڵی بی ئێف ئێمی وت هیچ شتێک لە کشانەوەی ئێران لە ڕێکەوتنەکە خراپتر نیە، ئاماژەشی بەوەدا فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن بۆ مانەوەی ڕێکەوتنەکە.

لەلایەکی دیکەوە چین کە بەشدارە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا وتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەبێت بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت و هەموو لایەنەکان بەرپرسن لە دەستەبەرکردنی ئەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG