Accessibility links

فەڕەنسا دیبلۆماتکارێکی باڵا دەنێرێت بۆ ئێران


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی ڕاوێژکاری باڵای سیاسیی سەرۆک فەڕەنسا ڕۆژی چوارشەممە بەرەو ئێران ڕۆشتووە، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئەوروپادا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەی کەنداو.

بەرپرسەکە لە دوو سەرچاوەی سیاسییەوە زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و وتی " لە 19 ی مانگی شەشدا ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکی فەڕەنسا بەرەو ئێران ڕۆشتووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاست بەرز کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیە."

پێشتر ئیمانوێل بۆنی ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکی فەڕەنسا لە ئێرانەوە دەستی بەکار کردووە و شارەزایە لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG