Accessibility links

فەڕەنسا: دەست تێوەرنەدانی ئێران لە کاروباری لوبناندا پێویستییە بۆ سەقامگیری ناوچەکە


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتی دەست تێوەرنەدانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی ئێراندا مەرجێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەدا وتی " هیوادارین هەموو ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان هەیە لە لوبناندا واز لە لوبنان بهێنن و ڕێگا بکەنەوە بۆ ئەو سیاسییانەی لە وڵاتەکەدا هەن تاوەکو بتوانن بەتەواوەتی بەرپرسیارێتییەکانیان ئەنجام بدەن."

وتیشی " بەڕێز سەعد حەریری دوێنێ داوای لە ئێران کرد دەست وەرنەداتە کاروباری ناوخۆی لوبنان و دراسێکانییەوە، پێمان وایە ئەم مەرجە گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG