Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت پەیماننامەی ڕادەستکردنی داواکراون لەگەڵ هۆنگ کۆنگ پەسەند ناکات


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا

فەڕەنسا دەڵێت پەیماننامەی ڕادەستکردنی داواکراوان لەگەڵ هۆنگ کۆنگ پەسەند ناکات کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2017، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی چین بەسەر هۆنگ کۆنگدا.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەپێی ئەوەی کە لەمدواییانەدا ڕوویداوە، فەڕەنسا پەیماننامەی ڕادەستکردنی داواکراوان لەنێوان وڵاتەکە و هۆنگ کۆنگدا پەسەند ناکات کە لە چواری مانگی پێنجی ساڵی 2017 دا واژۆکراوە."

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو " سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی بەسەر هۆنگ کۆنگدا لەلایەن چینەوە ئەو چوارچێوەی کارە لەناودەبات کە لە ساڵی 1997 دا لەکاتی ڕادەستکردنی هۆنگ کۆنگدا داندراوە." بەڕیتانیا لە ساڵی 1997 دا شارەکەی ڕادەستی چین کرد. ئەو چوارچێوەی کارەش لەسەر بنەمای " یەک چین و دوو سیستم " داندراوە.

وتیشی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی چین لەگەڵ بنەمای " یەک چین و دوو سیستمدا " ناگونجێت و " کێشە دەبێت بۆ سەر حوکمی خۆجێی هۆنگ کۆنگ و ئازادییەکانی شارەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG