Accessibility links

ئەڵمانیا و فەڕەنسا نوێنەرەکانیان لە کۆریای باکوور دەکشێننەوە


نوێنەری بەڕیتانیا لە کۆریای باکوور وتی ئەڵمانیا و فەڕەنسا نوێنەرەکانیان لە کۆریای باکوور کشاندۆتەوە و دامەزراوەکانیان لەوێ داخستووە، ئەمەش لەنێوەندی ترس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

تا ئێستا کۆریای باکوور هیچ حاڵەتێکی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە ڕانەگەیاندووە بەڵام ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر بەرامبەر ئەو هاوڵاتیە بیانییانەی کە دێنە وڵاتەکەوە و دەبێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بمێننەوە. هەروەها کۆتوبەندەکانی سەر سنووریشی گەڕاندۆتەوە.

کۆریای باکوور دەکەوێتە نێوان چین و کۆریای باشوورەوە، تا ئێستا لە چین زیاتر لە 80 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لە کۆریای باشووریش زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، لەم هەفتانەی دواییدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە کۆریای باشوور گەیشتە 7500 کەس.

نوێنەری بەڕیتانیا لە کۆریای باکوور کۆڵن کڕۆکس باسی لە هۆکاری ڕۆشتنی نوێنەرانی فەڕەنسا و ئەڵمانیای نەکرد و هەروەها ئاماژەی بە ڤایرۆسەکەش نەدا.

لە تویتەر نوسیویەتی " زۆرم پێ ناخۆشە ئەم بەیانییە ماڵئاواییم لە هاوەڵەکانم کرد لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا و ئۆفیسی فەڕەنسا لە کۆریای باکوور کە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێن. "

وتیشی " باڵیۆزخانەی بەڕیتانیا بە کراوەیی دەمێنێتەوە."

جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا باڵیۆزخانەی لە کۆریای باکوور هەیە. فەڕەنسا پەیوەندی دیبلۆماسی فەڕمی لەگەڵ کۆریای باکووردا نیە بەڵام ئۆفیسێکی لەوێ هەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان..

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG