Accessibility links

سەرۆکایەتی فەڕەنسا: سنووری نێوان فەڕەنسا و ئەڵمانیا داناخرێت


سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی ئەو ڕیوشوێنانەی لەسەر سنووری نێوان ئەڵمانیا و فەڕەنسا گیراونەتەبەر بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخستنی سنوورەکە ناگرێتەوە، بەڵام ئەرکە چاودێرییەکان توندتر دەکرێنەوە.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکانی وتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و وەزیری ناوخۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پەیوەندیداردا ڕێکەوتوون لەسەر داخستنی سنوورەکە.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی " ئەمە داخستنی سنوور نیە. ئەمە کۆمەڵێک ڕێوشوێنە بۆ توندترکردنەوەی چاودێرییەکان."

بەرپرسەکە وتیشی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ لە کۆتایی هەفتەدا قسەیان کردووە و ڕێکەوتوون لەسەر هەماهەنگی لە هەوڵەکانیاندا بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG