Accessibility links

ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی لوبنان دەکات


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

بەپێی سەرچاوە دیبلۆماسیەکان ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان سەردانی لوبنان دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە پاریس فشارەکانی سەر لوبنانی زیادکردووە تاوەکو ڕابەرانی لوبنان ناچار بکات وڵاتەکە لەو قەیرانە سیاسیی و داراییەی تێیکەوتووە دەربکەن.

تاوەکو ئێستا خشتەی کارەکانی لۆدغیان بۆ سەردانەکە دیارینەکراوە، بەڵام لەمیانەی سەردانەکەدا چاوی بە کەسایەتیەکانی لوبنان دەکەوێت، ئەم سەردانەش چەند ڕۆژێکی کەم دێت دوای ئەوەی پاریس ئاماژەی بەوەدا دەکرێت سکاڵای یاسایی لەبەردەم دادگای فەڕەنسادا دژی فەرمانڕەوای بانکی لوبنان ڕیاز سەلامە تۆماربکات و سزای بەسەردا بسەپێنێت.

لە مانگی 10 دا سەعد حەریری ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان، بەڵام هێشتا هیچ شتێک دیار نیە.

لە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروتەوە کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 200 کەس و برینداربوونی هەزاران کەس، سەرۆک وەزیری پێشووی لوبنان حەسان دیاب دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی چەند مانگێکە فەڕەنسا هۆشیاری دەدات لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر بەرپرسانی لوبناندا، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو فەڕەنسا باسی لە سەپاندنی کۆتوبەند کرد بەسەر گەشتی کۆمەڵێک کەسایەتی لوبناندا بۆ خاکی فەڕەنسا کە بەرپرسن لەو چەق بەستووییە سیاسییەی وڵاتەکەی تێکەوتووە.

بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر سروشتی کۆتوبەندەکان یاخود ژمارەی ئەو کەسانەی کۆتوبەندەکانیان بەسەردا دەسەپێندرێن ئاشکرا نەکراوە، ئەمەش لە هەوڵێکی فەڕەنسای هاوپەیمانی کۆنی لوبناندا بۆ هێشتنەوەی هەڕەشەکان لەسەر چینە سیاسییەکەی لوبنان.

لە ئێستادا لوبنان بە قەیرانێکی دارایی مەترسیداردا دەڕوات، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دراوی وڵاتەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و تێکڕای بێکاری و هەژاری لە وڵاتەکەدا بەشێوەیەکی ئێجگار خێرا زیادیکرد، ئەم ڕەوشەش بۆتە هۆی توڕەبوونی هاوڵاتیان و کەوتنەوەی خۆپیشاندانەکان و گرتنی ڕێگاکان.

لە سەرەتای مانگی چواردا نزیکەی سەد کەسایەتی لوبنانی داوایان لە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کرد سەرمایە گوماناوییەکانی بەرپرسانی لوبنانی سڕ بکات.

هەفتەی ڕابردوو لۆدغیان وتی " دەمەوێت دووبارەی بکەمەوە، پێویستە ئەو بەرپرسانەی کە کۆسپ دەخەنە بەردەم چاکسازییەکان بزانن ئێمە دەستەوەستان نابین." ئاماژەشی بەوەدا فەڕەنسا دەستیکردووە بە گفتوگۆیەک لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپادا سەبارەت بە " توندکردنەوەی فشارەکان " لەسەر بەرپرسانی لوبنان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG