وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیراڵد دارمانین دەڵێت بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە ڤو ئۆن ڤلان لە نزیک شاری لیۆن 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنج منداڵییان تێدا بووە کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە.
دارمانین گوتیشی هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە.
گوتی " چەند سیناریۆیەک هەن و لێکۆڵینەوەش دەکرێت." ئاماژەشی بەوەدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە ڕووداوەکە.
دارمانین گوتیشی نزیکەی 180 کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن، ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە، گوتیشی بەرەو شوێنی ڕووداوەکە دەچێت.
بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن ئاگرەکە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە بینایەکی نیشتەجێبوونی حەوت نهۆمیدا کەوتۆتەوە. ئاسایش دەوروبەری بیناکەی گرتووە.