Accessibility links

فەڕەنسا قەدەغەکردنی هاتوچۆ درێژ دەکاتەوە


کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا کە مەبەست لێی ڕێگریکردنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، درێژ دەکرێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا بەردەوام بوو لە زیادبوون و هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدانەکانیش لە نەخۆشخانەکان دووبارە زیادبوونەوە.

لە 17 ی مانگی سێیەوە فەڕەنسا قەدەغەکردنی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە و تا ئێستا یەکجار درێژکراوەتەوە، ئێستاش تاوەکو 15 ی مانگی چوار درێژکرایەوە.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن وتارێک دەدات سەبارەت بە بارودۆخی وڵاتەکە لەبەردەم قەیرانی ڤایرۆسی کۆۆرنادا.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ وتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ یارمەتیدەر بووە لە ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەشی خستەڕوو هێشتا کاتی لابردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ نەهاتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG