Accessibility links

وەزیرێکی فەڕەنسا: دەبێت یەکێتی ئەوروپا بە توندی بەرامبەر تورکیا بوەستێت


وەزیری فەڕەنسا بۆ کاروباری ئەوروپا کلێمێنت بیۆن وتی پێویستە یەکێتی ئەوروپا بە توندی بەرامبەر تورکیا بوەستن و ئەمەش مانای ئەوەیە دەکرێت سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێندرێت.

بیۆن بە کەناڵی فرانس 2 ی وت " دەبێت لەنزیکەوە ئاماژە هەبن بۆ بوونی هەڵوێستێکی توند. بزانین سزا دەسەپێندرێت یاخود نا."

ڕۆژی پێنجشەممە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆدەبنەوە و تاوتوێی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و پەیوەندیەکانی یەکێتیەکە لەگەڵ تورکیادا دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG