Accessibility links

فەڕەنسا: پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا هەناردەی چەک بۆ تورکیا قەدەغە بکات


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی پێویستە لەسەر وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا بکەن بۆ سەر سوریا و داوا بکەن هەناردەی چەک بۆ ئەنقەرە قەدەغە بکرێت و داوا لە ئەمەریکاش بکەن هاوپەیمانێتی دژی ڕێکخراوی داعش کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

لۆدغیان هاوکات لەگەڵ گەیشتنی بۆ لۆکسۆمبۆرگ بە مەبەستی ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وتی " ئەم هێرشە دەبێتە هۆی دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی مەترسیدار."

هەروەها بە ڕۆژنامەنووسانی وت " فەڕەنسا چاوەڕێی ئەوە دەکات لەم کۆبوونەوەیە داوایەکی سنووردار بکرێت بۆ کۆتای هێنان بەم هێرشە و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی توند سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا، هەروەها داواش لە ئەمەریکا بکرێت کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوی داعش ڕێکبخات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG