Accessibility links

فەڕەنسا: ئێران ڕێز لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێت سەبارەت بە موشەکی باڵیستیکی


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێز لە بەشێکی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێت کە تیایدا داوا لە ئێران دەکات کار نەکات لەسەر پەرەپێدانی موشەکە باڵیستیکیەکانی کە وادروست کراون سەری چەکی ناوەکیی هەڵبگرن.

لە لێدوانێکیدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا لە بڕۆکسل، لۆدغیان وتی وەزیرانی یەکێتییەکە دووبارە جەخت دەکەنەوە لەسەر نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە چالاکییەکانی ئێران لە یەمەن و لوبنان و سوریا، هەروەها ئەو چالاکیانەی بە تێکدانی ئارامی ناوچەکە ناودێر کرد.

وتی " هەلێکیشمان دەست دەکەوێت بۆ ئەوەی جەخت لەسەر هەوڵوێستی توندمان بکەینەوە سەبارەت بە پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە بەپێی بڕیاری ژمارە 2231ی نەتەوە یەکگرتووکان کە بەپێی ئەو بڕیارە قەدەغەکراوە لەسەر ئێران پەرە بە توانا باڵیستیکیەکانی بدات و ئێرانیش ڕێز لەو بڕیارە ناگرێت."

لەلای خۆیانەوە ئێران چەند جارێک دووپاتیان کردۆتەوە کە بەرنامە موشەکییەکەی تەنها بۆ مەبەستی بەرگریکردنە و ڕەتی کردەوە موشەکەکانی بەشێوەیەک دروست کرابن کە توانای هەڵگرتنی سەری چەکی ناوەکییان هەبێت.

لۆدغیان وتی دەیەوێت لە مانگی سێدا سەردانی ئێران بکات و فەڕەنسا لەگەڵ تاراندا دەستی کردووە بە گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە موشەکییەکەی و چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG