Accessibility links

ماکرۆن داوای چاکسازی لە یەکێتی ئەوروپادا دەکات


New French President Emmanuel Macron is welcomed by German Chancellor Angela Merkel in Berlin, May 15, 2017, during his first foreign trip after his inauguration the day before.

سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتی خۆی تەرخان کرد بۆ سەردانێکی بۆ ئەڵمانیا و بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵی وت دەیەوێت لەنزیکەوە کار لەگەڵ ئەڵمانیادا بکات و " چاکسازی گەورە " لە یەکێتی ئەوروپادا دروست بکات.

ماکرۆن لە بەرلین وتی دەبێت ئەوروپا کەمتر بیرۆکراتی بێت و وتی ئەگەر پێویست بکات ئامادەیە پەیماننامەکانی یەکێتی ئەوروپا بگۆڕێت.

هەروەها وتیشی فەرەنسا کار دەکات بۆ چاکسازی ئابووری و کەمکردنەوەی بێکاری و پلانێکی چاکسازی دادەڕێژێت " نەک لەبەر ئەوەی ئەوروپا داوای دەکات بەڵکو لەبەر ئەوەی فەرەنسا پێویستی بەوەیە."

لەلای خۆشییەوە مێرکڵ وتی " ئەوروپا کاتێک زۆر باش دەبێت کاتێک کە فەرەنسایەکی بەهێز هەبوو، وە منیش سپێردراوم بۆ ئەوە."

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی ئەو و ماکرۆن ڕێکەوتوون لەسەر گەشەپێدانی نەخشە ڕێگایەک بۆ چۆنێتی بەهێزکردنی یەکخستنی یەکێتی ئەوروپا. هەروەها وتی ئەڵمانیاش ڕازییە لەسەر گۆڕینی پەیماننامەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەگەر هاتوو گۆڕانکاریەکان باش بوون. وتیشی بەڵام سەرەتا دوو وڵاتەکە کار لەسەر ئەوە دەکەن کە لە چی شتێکدا چاکسازی بکەن.

مێرکڵ وتی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە مانگی حەوتدا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن سەبارەت بە بابەتە هەرە گرنگەکان.

ئەم سەردانەی ماکرۆ بۆ ئەڵمانیا بووە یەکەم سەردانی فەڕمی وەکو سەرۆکی فەرەنسا دوای ئەوەی بووە سەرۆک.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG