Accessibility links

فەڕەنسا پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسڕدا باشتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە لیبیا


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی وڵاتەکەی پەیوەندییە ئاسایشییەکانی لەگەڵ میسڕدا باشتر دەکات و میسڕی بە " لایەنی سەرەکی " ناودێریکرد بۆ هێنانی جێگیری بۆ ناوچەکە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو دوو وڵاتە هەوڵدەدەن بەسەر ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو لیبیادا زاڵ ببن.

لەمساڵانەی ڕابردوودا پاریس و قاهیرە پەیوەندییە ئابووریی و سەربازییەکانی نێوانیان بەهێزکرد و پەیوەندییەکانی نێوانیان بە هاتنی عەبدول فەتاح سیسی بۆ سەر کورسی دەسەڵات باش بۆوە.

لە میانەی کۆبوونەوەکانی نێوان فەرەنسا و قاهیرە و هەروەها لەگەڵ سیسیدا جان یێڤ لۆ دریان وتی دوو وڵاتە هاوپەیمانەکە بینینێکی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە چۆنێتی بەرپەرچدانەوەی ئیسلامییە توندڕەوەکان.

شایەنی باسە لە مانگی پێنجدا لە ئەنجامی هیرشێکی توندڕەوەکاندا بۆ سەر مەنیا لە میسڕ 29کەس کوژران.

لۆ دریان وتیشی " میسڕ لایەنێکی سەرەکییە بۆ جێگریی و ئارامی ناوچەکە و کاتێک میسڕ دەهەژێت هەموو ناوچەکە دەهەژێت."

لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم سەردانی وەزیرێکی فەرەنسایە بۆ میسر، وەزیری بەرگری فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ هاوتا میسڕییەکەیدا سەبارەت بە چۆنێتی باشتر کردنی هاریکارییە سەربازییەکانیان گفتوگۆیان کرد و لە هەمووی گرنگتر باسیان لە چۆنێتی بەهێزکردنی چاودێری سنوورەکانی میسڕ کرد.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG