Accessibility links

ماکرۆن: ڕاشکاوانە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ سەرۆکی میسڕدا قسەم کردووە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ڕاشکاوانە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسیدا قسەی کردووە.

دوای ئەوەی هەردوو سەرۆک لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کۆبوونەوە، ماکرۆن لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا ئەم لێدوانەیدا.

سیسی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە فەڕەنسا دەمێنێتەوە، بەڵام هیوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کۆسپی لەبەردەمدایە و توڕەبوونێکی زۆری لێکەوتۆتەوە، ئەوەش بەهۆی چۆنێتی مامەڵەکردنی میسڕ لەگەڵ مافەکانی مرۆڤدا.

ماکرۆن ئاماژەشی بەوەدا لە داهاتوو گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک بە میسڕ پەیوەندی بە باشکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤەوە نابێت لە میسڕ و هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی نایەوێت توانای میسڕ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە.

ماکرۆن وتی " بابەتەکانی بەرگری و هاریکارییە ئابوورییەکان نابەستمەوە بە کێشەکانی نێوانمان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤەوە."

وتیشی " باشترە سیاسەتێک پەیڕەو بکەین داوای گفتوگۆ بکات نەوەکو بڕینی پەیوەندییەکانی نێوانمان کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی هاوبەشەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG