Accessibility links

وەزیری بەرگری فەڕەنسا: بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە سوریا زۆر جددییە


وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆڕانس پاڕلی

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆڕانس پاڕلی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارێکی زۆر جددی داوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆڕانس پاڕلی بە ڕادیۆی ئاڕ تی ئێڵی وت " لەگەڵ ئەو هەڵسەنگاندنەدا نین کە دەڵێت ڕێکخراوی داعش بە تەواوەتی شکستی هێناوە، ئەوە بڕیارێکی زۆر جددییە و پێمان وایە ئەرکەکە هێشتا تەواو نەبووە."

پاڕلی سڵاوی خۆی لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس کرد و وتی ماتیس سەربازێکی مەزنە و لە هەموو بارودۆخەکاندا هاوبەشێک بووە، ئەمەش دوای ئەوەی جیم ماتیس بەشێوەیەکی لەناکاو دەست لەکارکێشانەوەی خۆی وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕاگەیاند بەهۆی ناکۆکییەکانیەوە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا سەبارەت بە سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG