Accessibility links

فەڕەنسا 21 حاڵەتی گیان لەدەستدانی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت


کاربەدەستانی تەندروستی گشتی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە 21 حاڵەتی گیانی لەدەستدانی دیکەیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە فەڕەنسا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە 148 کەس.

کاربەدەستانی تەندروستی گشتی فەڕەنسا وتیان ژمارەی توشبووان لە ڕۆژی یەکشەممە 5423 کەس بوو، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەو ژمارەیە بەرزبۆوەتەوە بۆ 6633 کەس.

هەروەهافەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە دووەمین وتاریدا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای لە خەڵکی فەڕەنسا کرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەویە ڤایرۆسەکە.

ماکرۆن وتی " ئەمە جەنگێکی تەندروستیە، ئێمە دژی دەوڵەتێک یاخود سوپایەک لە جەنگدا نین بەڵکو لە جەنگداین دژی دوژمنێکی نادیار."

وتیشی " ئێستا ئەمە ڕاستەقینەیە، خەڵکمان بینیوە لە پارک و بازاڕەکان کۆبوونەتەوە، ڕێز لە ڕێنماییەکان ناگرن وەکو ئەوەی هیچ شتێک لە ژیانیاندا نەگۆڕاوە. تۆ خۆت ناپارێزیت، هەمووان توشی ئەم ڤایرۆسە دەبن تەنانەت ئەگەر گەنجیش بیت، هەروەها خەڵکانی دەوروبەریشت ناپارێزیت. تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەکیشت پێوە نەبێت دەتوانی هاوڕێکانت و دایک و باوکت و باپیرانت و خۆشەویستانت توش بکەیت."

XS
SM
MD
LG