Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی دیمەشق دەکات و داوا لە ڕوسیا و ئێران دەکات پابەندی ئاگربەست بن


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەرکۆنەی تەقینەوە خوێناوییەکەی دیمەشقی کرد و داوای لەو وڵاتانە کرد کە ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە لە سوریا بە تایبەتی ئێران و ڕوسیا بە تەواوەتی ڕێز لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بگرن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ئەنجامی دوو تەقینەوەکەی شاری دیمەشق کە لە نزیک مەزارگەیەکی شیعەکان ڕوویدا ژمارەی قوربانیان بۆ 74کەس زیادی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتیشی " زیاتر لە هەموو کاتێکی تر پێویستە ڕێز لە ئاگربەستەکەی سوریا بگیردرێت."

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە دەڵێت " داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە ئاگربەستەکەیان ڕاگەیاندووە بە تایبەتی ڕوسیا و ئێران کە لەم هەفتەیەدا لە ئەستانە کۆدەبنەوە فشار بخەنە سەر لایەنەکان بۆ ئەوەی ڕێز لە ئاگربەستەکە بگرن."

شایەنی باسە وا بڕیارە گفتوگۆکانی ئاشتی لە ئەستانە دەستپێبکاتەوە کە ڕوسیا پشتگیری لێدەکات لە ڕۆژانی 14 و15ی مانگی سێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG