Accessibility links

فەڕەنسا 135 حاڵەتی گیان لەدەستدانی دیکەی بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند


وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرزبۆوە بۆ 24,895 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی 135 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

هەروەها ڕاشیگەیاند ژمارەی توشبووان لە نەخۆشخانەکان و یەکەکانی چاودێری ورد تا دێت کەمتر دەبنەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی فەڕەنسا لە 25,827 کەسەوە کەمبۆوە بۆ 25,815 کەس، هەروەها ژمارەی توشبووانیش لە یەکەکانی چاودێری ورد لە 3,827 کەسەوە کەمبۆوە بۆ 3,819 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG