لیژنەی باڵای زانستی فەڕەنسا دەڵێت " ئەگەرێکی زۆر هەیە " شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەرزی پایز یاخود زستاندا ڕووبکاتەوە وڵاتەکە.
لیژنەی باڵای زانستی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڤایرۆسەکە کە وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا بڵاویکردۆتەوە وتی " فەڕەنسا کۆنتڕۆڵی ڕەوشەکەی کردووە بەڵام داهاتووی پەتاکە دەکەوێتە سەر ئەستۆی دانیشتوانی وڵاتەکە."
وتیشی " ئەگەرێکی زۆر هەیە لە وەرزی پایز یاخود زستاندا ڕووبەڕووی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە ببینەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز