Accessibility links

فەڕەنسا تاوتوێی لابردنی ڕێوشوێنە تەندروستیە بەپەلەکان دەکات


ئۆفیسی سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ وتی حکومەت تاوتوێی لابردنی ڕێوشوێنە تەندروستیە بەپەلەکان دەکات لە 10 ی مانگی حەوتدا کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا سەپێندرابوون.

وتیشی 10 ی مانگی حەوت بژاردەیەکە لەنێو کۆمەڵێک بژاردەی دیکەدا کە لە ئێستادا تاوتوێ دەکر‌ێن.

دوای ئەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا کەمبۆوە، وڵاتەکە زۆرێک لە ڕێوشوێنە تەندروستیە بەپەلەکانی لابرد و قۆناغ بە قۆناغ بازاڕ و دوکان و کۆمەڵگە گەشتیارییەکانی کردەوە.

سەرەڕای ئەمەش هێشتا حکومەت داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی چوونە دەرەوەیاندا کەمامە ببەستن و پابەندی ڕێکارە تەندروستیەکان بن و قەرەباڵغی دروست نەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG